بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرنال لە وتارێکدا نیسبەت بە کەوتنە مەترسیی هەرێمی کوردستان، ئەویش لەبەر بەردانی پشتی ئەو ناوچە، هۆشداریی داوە.
لە یادداشتەکەی ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرناڵ هۆشداریی دراوە کە لە حاڵێکدا کە ڕۆژاوا و ئەمریکا پێیان وایە کە داعشیان لەناو بردووە بەڵام ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە نزیکی شارەکانی هەولێر و سلێمانییە چالاکن. ئەو ڕۆژنامە جەختی کردووە کە ئەمریکا و ئەورووپا، لە گرینگایەتی مەترسیی داعش بۆ هەرێمی کوردستان تێناگەن.
والێستریت ژۆرنال هەروەها ئاماژەی داوەتە سەر گوشارەکانی بەغدا لە دژی هەرێمی کوردستان و هەوڵی حکومەتی ناوەندی بۆ بچڕانی بودجە و دروست کردنی لەمپەر لەسەر ڕێگای هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و جەختی کردووە کە ئامانج لە ئەو هەوڵە سووک کردنی ئەو ناوچە و لە کۆتاییدا خستنە پەراوێزیەتی.
Your Comment